«بیژەن ئیبراهیمی»، هاووڵاتییەکی کوردی ٣١ ساڵ، خەڵکی گوندی «توی» سەر بە ئەسفەراین و باوکی دوو منداڵ، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لەم شارەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بیژەن ئیبراهیمی، هاووڵاتییەکی ٣١ ساڵ، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەژانی چوارڕێی کاتژمێری ئەسفەراین، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە «قاچ و باسکی»دا بە گوللەی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران پێکراوە.
دوای گیانبەختکردنی بیژەن ئیبراهیمی، دامەزراوە ئەمنییەکان بە جێبەجێکردنی فشار لەسەر خێزانەکەی، هەوڵیاندا ڕێگری لە ڕاگەیاندنی گشتی بکەن و ڕادەستکردنی تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردەش لەژێر چاودێری و سنوورداریی ئەمنیی توندەوە ئەنجامدراوە.

