کەرەج؛ کوژرانی ئەشکان بەستار، هاووڵاتییەکی ٣٥ ساڵەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی

«ئەشکان بەستار»، هاووڵاتییەکی کوردی ٣٥ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە پارێزگای ئەلبورزە کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارازییان گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەشکان بەستار، هاووڵاتییەکی کوردی ٣٥ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج، لە شاری «فەردیس»ی کەرەج کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و بە پێکانی گوللەی جەنگی لە «ناوچەوان»ی، گیانی گیانلەدەستدا.

تەرمی ئەشکان بەستار ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ گواسترایەوە بۆ زێدی خۆی واتا بۆ کرماشان و بە ئامادەبوونی بنەماڵە، خزمان و کۆمەڵێک لە نزیکەکانی بەخاکسپێردرا. مەراسیمی بەخاکسپاردنی بە جێبەجێکردنی ئایینی «چەمەری» و سەمای شینی دایک لەسەر گۆڕی رۆڵەکەی بەرێوەچوو.

ئەشکان بەستار دەستگیراندار بوو کوژرانی ناوبراو کاردانەوەی بەرفراوانی لەنێو نزیکەکان و هاووڵاتیانی کورددا لەگەڵ خۆیدا هێنا.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی ئەسرا تاووسی نیا، منداڵێکی ١٥ ساڵ بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان

ج ژانویه 30 , 2026
«ئەسرا تاووسی نیا»، منداڵێکی ١٥ ساڵ، خەڵکی گوندی «دەشتی بوڵاغ»ی سەر بە شاری سونقور و کەلیایی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی کرماشانە کە دوای تەحەمولکردنی برینە سەختەکانی، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەسرا تاووسی نیا، ١٥ ساڵ، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی کرماشاندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی […]

بابەتی پەیوەندیدار