ئازادی کاتی گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتە

گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش تێپەڕینی ٢٤ رۆژ لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، ٤٥ ساڵان، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی مهاباد پاش تێپەڕینی ١٤ ڕۆژ لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی کاتی ٧٠٠ ملیۆن تمەن و تا کۆتایی دادگاییەکەی لە بەندی ژنانی گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

دەستبەسەری ئەم هاووڵاتیە لە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە گەڕەکی باغ شایەگانی مهاباد لە کاتی گەڕانەوەی لە کاردا ئەنجامدراوە.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا لە هەبوونی پارێزەر بێبەشکراوە و تا ئێستا تۆمەتەکانی دژی ناوبراو نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گەشەسەندنی ئاستی خەباتی کرێکارانی ناڕازی و مانگرتوو

پ آگوست 29 , 2024
ئێران ناوەندێکی درەوشاوەی مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکارییە، لێرەدا تەنیا چەند نموونەیەک لە ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکارانی نەوت لە کەرتی پیشەسازی و پەرستارانی بەشی خزمەتگوزاری، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەخەینەڕوو. شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەرمانان، هەواڵی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی فەرمی شیرکەتی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی ئاغاجاری، […]

You May Like