مەهاباد؛ بەردەوامیی بێئاگایی لە چارەنووسی محەممەد حەمزەزادە دوای ۹ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی

بە تێپەڕبوونی ۹ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی محەممەد حەمزەزادە، گەنجی خەڵکی مەهاباد، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستی بنەماڵە و کەسوکاریدا نییە. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیی تا ئێستا لە مافی پارێزەر، دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە سێی خەرمانانی ١٤٠٥، محەممەد حەمزەزادە بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و دوای گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار، لە پەیوەندیی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ دەزگایەکی ئەمنی یان دادوەری بەرپرسیارێتیی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەی بە فەرمی لەئەستۆ نەگرتووە و سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژ بە ناوبراو هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوە.

بەردەوامیی بێئاگایی لە بارودۆخی محەممەد حەمزەزادە و بێبەشکردنی لە مافەکانی سەرەتایی کەسێکی دەستبەسەرکراو، بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قوروە؛ هەژیر یەعقوبی بە ساڵێک زیندانیی و ۳۱ قامچیی سزادرا

چ سپتامبر 2 , 2026
هەژیر یەعقوبی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و ۳۱ قامچیی سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەژیر یەعقوبی کاسبکارێکی شاری قوروەیە، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی جەماوەری بەفرانباری ١٤٠٤، و بەهۆی هاوکاری لەگەڵ مانگرتنی بازاڕییان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو […]

بابەتی پەیوەندیدار