
«یوسف کەلۆنکزادە»، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی شاری ورمێ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم هاووڵاتییە کوردە بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە و پرۆسەی دەستبەسەرکردنەکەشی ناڕوونە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، یوسف کەلۆنکزادە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم وەرگێڕ و مامۆستایەی زمانی کوردییە بڵاو نەکراوەتەوە.

