پیرانشار؛ بەردەوامیی بێئاگایی لە حەمزە دەروێشی دوای ۱۷ ڕۆژ دەستبەسەرکران

حەمزە دەروێشی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و مامی یونس دەروێشی، چالاکوانی سیاسیی دانیشتووی دەرەوەی ئێرانی، دوای تێپەڕبوونی ۱۷ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، هێشتا دۆخی نادیارە. ناوبراو لەم ماوەیەدا لە هەر جۆرە پەیوەندی و دیدارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها پارێزەر بێبەش کراوە و بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە دەی خەرمانانی ١٤٠٥، حەمزە دەروێشی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لە بیست و حەوتی گەلاوێژی ١٤٠٥، دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی دەستبەسەرکردنی تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لەلایەن حەمزە دەروێشی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و لێکۆڵینەوەی ئەوانیش بۆ ئاگاداربوون لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی بێئەنجامە. هەروەها ئەم هاووڵاتییە لە مافی پارێزەر و دیداری بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

حەمزە دەروێشی مامی یونس دەروێشییە، کە چالاکوانی سیاسیی دانیشتووی دەرەوەی ئێرانە. دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە دۆخێکدا بووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەڕەشە لەم چالاکوانە سیاسییە لە هەندێک کەناڵی تێلیگرامیی حکومەتیدا بڵاو کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە هەشتی خەرمانانی ١٤٠٥، کەناڵەکانی تێلیگرامیی حکومەت، لەوانە کەناڵی «دیار و نادیار»، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی یونس دەروێشی و بەپێی گوتەکانی سەر بە «دەزگای ئەمنیی»، گوتیان کە بۆ ئەو کەسانەی بتوانن ئەم چالاکوانە سیاسییە «سزا بدەن و لەناوی ببەن»، خەڵاتێکی چەند دە هەزار دۆلاری ئامادەیە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەڕەشانە و هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی بێئاگایی لە حەمزە دەروێشی، نیشاندانی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی ئەم هاووڵاتییە و ئەگەری دروستکردنی گوشار بۆ سەر بنەماڵەی ئەم چالاکوانە سیاسییە زیاتر کردووە.

حەمزە دەروێشی خێزاندارە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی تۆمەتەکانی ناوبراو بڵاو نەکراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، دەزگای ئەمنی و دادوەریی کۆماری ئیسلامی دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆسیەی حەمزە دەروێشی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان پێشکەش نەکردووە و ئەم هاووڵاتییە هێشتا لە مافەکانی سەرەتایی خۆی، لەوانە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکەی، بێبەشە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ مانگێک بێئاگایی لە چارەنووسی میلاد خورشیدی، مامۆستای قۆناغی سەرەتایی

ج سپتامبر 4 , 2026
میلاد خورشیدی، مامۆستای ۳۲ ساڵە و خێزانداری خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، میلاد خورشیدی، مامۆستای قۆناغی سەرەتایی و خەڵکی گوندی «بەهرام ئاوا»ی سەر بە سەوڵاوا، نزیکەی […]

بابەتی پەیوەندیدار