ورمێ؛ گواستنەوەی پێشەوا ئاقاپوور لە زیندانی ناوەندییەوە بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعات

پێشەوا ئاقاپوور، گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی “ژینا”دا دەستبەسەر کرابوو، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستبەسەرکردنەوەی، بە شێوەیەکی لەناکاو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێشەوا ئاقاپوور دوای چوار ڕۆژ بێ‌سەروشوێنبوون، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعات ڕاگوێزراوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تەنیا یەک جار توانیویەتی پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبێت. گواستنەوەی دووبارەی ناوبراو بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی ڕژیم، بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانیی بنەماڵە و کەسوکاری سەبارەت بە کردنەوەی دۆسیەیەکی نوێ و ئەگەری خستنەژێر گوشار و ئەشکەنجەدان.

پێشەوا ئاقاپوور ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوای هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی باوکی لە بۆکان دەستبەسەر کرا. لە کاتی ئەو هێرشەدا، ناوبراو بە توندی درایە بەر لێدان و باوکیشی بەهۆی توندوتیژیی هێزەکانی ڕژیم پەراسوی شکا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتریش لە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ و هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی “ژینا”، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوو و ئەشکەنجە درابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تەندروستی و دەرمان لە ئێران دوای شەڕی ٤٠ ڕۆژە

پ مه 7 , 2026
شەڕی ٤٠ ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، تەنها ژێرخانە سەربازی، پیشەسازی و وزەکانی وڵاتی نەکردە ئامانج؛ بەڵکوو یەکێک لە قورسترین گورزەکان بەر جەستەی شەکەت و پەککەوتەی سیستەمی تەندروستی ئێران کەوت. سیستەمێکی کە پێش شەڕیش لەژێر گوشاری کەمیی بودجە، گەمارۆکان، کۆن بوونی نەخۆشخانەکان، کۆچی بەکۆمەڵی کادری دەرمان، گرانیی […]

بابەتی پەیوەندیدار