تکاب؛ دوو لاو لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەرکران و بۆ تاران گوازرانەوە

سیامەک موفیدی و سرووش عەنایەتی، دوو لاوی تەمەن ١٦ و ۱۷ ساڵەی خەڵکی تکاب، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراون و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ تاران گوازرانەوە. ئەم دوو لاوە تاوەکو ئێستا لە مافی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە چواردەی خەرمانانی ١٤٠٥، سیامەک موفیدی تەمەن ۱۷ ساڵ و سرووش عەنایەتی تەمەن ١٦ ساڵ، بەبێ بڕیاری دادگا و بە هێرشکردنە سەر ماڵەکانیان لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کران. بەپێی زانیارییەکان، دوای دەستبەسەرکردنیان، ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون و پاشان لەژێر ڕێکاری ئەمنیی توند بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆ تاران گوازرانەوە. تاوەکو ئێستا شوێنی ڕاگرتنیان نادیارە.

گوایە سیامەک موفیدی و سرووش عەنایەتی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا لە کافەیەک لە تاران کاریان کردووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم دوو لاوە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی تۆمەتەکان یان هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بڵاونەکراوە و دەزگای ئەمنیی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نەداوە.

لە هەمان کاتدا، بنەماڵەی ئەم دوو لاوە تاوەکو ئێستا لە مافی پەیوەندی و دیدار لەگەڵ منداڵەکانیان بێبەش کراون و ڕێگەیان پێنەدراوە پارێزەر ببینن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

زنجیرەی بێکۆتایی‌ کارەساتی ڕێگاوبان لە ئێران

د سپتامبر 7 , 2026
ڕۆژی شەممە ۱۴ی خەرمانان، جارێکی دیکە ڕێگاوبانەکانی ئێران بوونەوە شایەتی ڕووداوێکی خوێناوی و دڵتەزێن. لەسەر ڕێگەی سنە–هەمەدان، بەهۆی پێکدادانی تانكەرێکی هەڵگری سووتەمەنی لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێک، یانزە کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. ئەم ڕووداوە، بەشێکی ئازاربەخشی زنجیرەی بێکۆتایی‌ کارەساتی ڕێگاوبانە لە ئێران، […]

بابەتی پەیوەندیدار