دەڕەشار؛ دەستبەسەرکرانیی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

پەیمان ئەسڵمەرز، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری دەڕەشار، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بەناوی «پەیمان ئەسڵمەرز»، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانیی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ دەستبەسەرکرانیی لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ ژانویه 7 , 2026
لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی کەنگاوەر لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی شاری تاران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیرڕەزا سلێمانی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی […]

بابەتی پەیوەندیدار