سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕۆحیی هاوسەرەکەی

فەرەیدوون نامداری، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵەی خەڵکی سنە و شوعلە ڕۆحیی هاوسەرەکەی، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ شوێنی کار و ماڵی تایبەتییان، بە توندوتیژانە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ خەرمانانی ١٤٠٥، نزیکەی ١٥ چەکداری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چوونە سەر شوێنی کاری فەرەیدوون نامداری، بە توندوتیژی و بەبێ بڕیاری دادوەر، ناوبراویان دەستبەسەر کرد. دوای دەستبەسەرکردنی فەرەیدوون نامداری، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونه‌ سەر ماڵەکەی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، شوعلە ڕۆحیی هاوسەریان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژێم لە کاتی ئەم هێرشەدا، ماڵی ئەم هاوژینەیان پشکنیوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانیان و شوێنی ڕاگرتنی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕۆحیی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان تا ئێستا بێئەنجامە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قەسری شیرین؛ ئەبولفەزڵ ڕۆستەمی و عیرفان مورادی دەنگی هەرکامیان بە پێنج ساڵ زیندان سزادران

د سپتامبر 7 , 2026
ئەبولفەزڵ ڕۆستەمی و عیرفان مورادی دەنگی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە هەرکامیان بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزادران. ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر لە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی سەرانسەریی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر کرابوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەبولفەزڵ ڕۆستەمی و عیرفان مورادی دەنگی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی […]

بابەتی پەیوەندیدار