جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی سۆران یاری بە قاچی شکاو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

«سۆران یاری»، لاوێکی ۱۹ ساڵانی خەڵکی شاری جوانرۆ، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی خێزانەکەی، دوای کەوتنە خوارەوە لە سەربانەوە و شکانی قاچی، دەستبەسەر کراوە و بەبێ وەرگرتنی چاودێری پزیشکی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان بە هێرشکردنە سەر ماڵی خێزانی سۆران یاری، ئەم لاوەیان دەستبەسەر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتە بەدەستهاتووەکان، سۆران یاری بەدوای هاتنە ژوورەوەی لەناکاوی هێزە ئەمنییەکان و لە هەوڵی هەڵاتن لە ماڵەوەدا، لە سەربانەوە کەوتووەتە خوارەوە و لەئەنجامی ئەم ڕووداوەدا لە قاچی شکاوە. سەرەڕای برینداربوون و پێویستی بەپەلەی ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی، هێزە ئەمنییەکان لەهەمان بارودۆخی جەستەییدا دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی مانەوە، بارودۆخی جەستەیی و دەستڕاگەیشتنی سۆران یاری بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لەبەدەستدا نییە. هەروەها هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی دەستڕاگەیشتنی ناوبراو بە پارێزەر و ئیمکانی پەیوەندیکردنی لەگەڵ خێزانەکەی بڵاو نەکراوەتەوە.

بێبەشکردنی ئەم لاوە لە پەیوەندی لەگەڵ خێزان و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، نیگەرانی سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی و مانەوەی ناوبراوی زیاتر کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ یەکێک لە سزاکانی لەسێدارەدانی یوسف ئەحمەدی بۆ زیندان و خوێنبایی گۆڕدرا

چ سپتامبر 9 , 2026
یەکێک لە سزاکانی لەسێدارەدانی یوسف ئەحمەدی، زیندانیکراو لە زیندانی سنە، بە بڕیاری لقی یەکەمی دادگای سزاکانی پارێزگای کوردستان هەڵوەشێنرایەوە و بۆ پێدانی خوێنبایی و ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری گۆڕدرا. هاوکات، سزای لەسێدارەدانەکەی بە تۆمەتی یاخیبوون هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە و پارێزەرەکانی بۆ جاری سێیەم داواکاریی پێداچوونەوەی ئەم دۆسیە پێشکەش بە […]

بابەتی پەیوەندیدار