هەورامان؛ تەقەکردن و لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «ژاڵانە» کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە تەقەی گوللە بریندارکرد و بە سەختی لێدان و ئەشکەنجەیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە سێی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی گەنج لە ناوچەی سنووری «ژاڵانە» لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەی لێکراوە و دواتر لێدان و ئەشکەنجەیان کردووە. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو چەکداری هێزەکانی هەنگی مەرزی پاش تەقەکردن لە قاچی ئەم کۆڵبەرە، ناوبراویان بە سەختی لێدان و ئەشکەنجە کردووە، بە جۆرێک لە سەری دا تووشی شکان و برینداری جددی بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «عەتا»، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی هەورامان، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ش جولای 26 , 2025
کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە سنووری بانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، گەنجێکی کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە، گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی “بەرزان ساڵحی”، تەمەن ٣٨ ساڵ، خێزاندار و […]

بابەتی پەیوەندیدار