سەوڵاوا؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری دۆخی هاوڵاتییەک

بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بەهرام ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە شازدەی خەرمانانی ١٤٠٤، بەهرام ئەدوایی، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سلێن»ی سەربە سەوڵاوا، لەلایەن هێزەکانی ڕژین دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە پاش بانگهێشت و ڕۆشتنی ناوبراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادیی بەفرین مەعروفی لە زیندان

پ سپتامبر 11 , 2025
بەفرین مەعروفی، هاوڵاتی خەڵکی بۆکام، پاش زیاتر لە سێ مانگ زیندانیکردن لە زیندانی ورمێ ئازادکرا. ناوبراو پێشتر بە چوار مانگ و حەوت ڕۆژ زیندان سزادراوە و ڕۆژی یەکشەممە چواری جۆزەردان بۆ ئەم زیندانە گواسترابوویەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە هەژدەی خەرمانانی ١٤٠٤، بەفرین مەعروفی، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان پاش بەسەربردنی ١٠٩ […]

بابەتی پەیوەندیدار