هێرش ناوگرانزادە، چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی سنە، بۆ سزای زیندانیەکەی بۆ زیندانیی ناوەندی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ خەزەڵوەری ١٤٠٤، هێرش ناوگرانزادە، چالاکیی مەدەنی و زیندانیی سیاسی پێشووی شاری سنە، بۆ سزای ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ زیندانیی ناوەندی سنە گواسترایەوە.
هێرش ناوگرانزادە، لە هاوینی ١٤٠٤ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفا عەزیزی بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» سزادرابوو.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێرش ناوگرانزادە، پاش مانگێک دەستبەسەرکران بە کەفالەتی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی سنە ئازادکرا.
ئەم هاوڵاتیە تەمەن ٤٠ ساڵە، دانیشتووی سنە، ڕۆژی دووشەممە ١ ڕێبەندانی ١٤٠٣ بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە گواسترابوویەوە.
دەگوترێت، هێرش ناوگرانزادە لە ١٣٨٦ بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری حکومەتی کۆماری ئیسلامی بە ساڵێک زیندان سزادرابوو.

