لە درێژەی شەپۆلی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لە هەشت ڕۆژی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان، لانیکەم ٢٢٢ شوێن لە ئێران شایەتی ناڕەزایەتی سەر شەقام، کۆبوونەوەی سەندیکاکان و جموجۆڵی خوێندکاران بوون و بازنەی ئەو ناڕەزایەتیانەش بۆ ٢٦ پارێزگای وڵات فراوان بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی زانیاری نوێکراوە و کۆکراوە، لە هەشت ڕۆژی یەکەمی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لانیکەم ٢٢٢ شار، ناوچە و شوێنی جیاواز لە ئێران، گۆڕەپانی ناڕەزایەتیەکانی سەر شەقام، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەندیکاکان بوون. ئەم ناڕەزایەتیانە لە ٢٦ پارێزگای وڵاتدا تۆمارکراون و هاوکات، ١٧ زانکۆش شایەتحاڵی جموجۆڵی ناڕەزایەتی خوێندکاران بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم ٢٠ شار و ناوچە شاهیدی خۆپیشاندانی سەر شەقام، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی، مانگرتنی سەندیکا، گردبوونەوەی خوێندکاران یان دروستکردنی کەشێکی ئەمنی بوون. ئەم شارانە بریتین لە شیراز، زەرقان، قەزوین، جوین، یەزد، بەندەر عەباس، بیرجەند، بێهبەهان، کەرەج، سورشجان، ساری، تاران، گەچساران، مەحەلات، خوڕەمئاوا، شاهرود، لیکک، هەفشجان، دورود، مەرودەشت، تەورێز، ئیلام، مەلەکشا، کرماشان، سامان، یاسوج، نوورئاوا مەمەسنی، مەشهەد، مێهدی شار (سەنگەسەر)، لاهیجان، مۆشکان، ڕودسەر، نیشاپوور و بوشێهرن.
لێکۆڵینەوە بۆ بەربڵاوی ئەم ناڕەزایەتیانە دەریدەخات کە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان تەنیا لە شارە گەورەکاندا سنووردار نین بەڵکو شارە بچووکەکان و ناوچە جیاوازەکانی وڵاتیشی گرتۆتەوە. شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتیەکان لە دۆخێکدا سەریهەڵداوە کە قەیرانی بژێوی ژیان بەسەر توێژە گەورەکانی کۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە و کاریگەرییەکانی لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیاندا بەرجەستەن.
بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دراو، هەڵچوونە وەرچەرخانەکانی بازاڕ و دابەزینی بەردەوامی هێزی کڕین، دۆخی ئابووری ماڵان و چالاکوانانیی سەندیکای کرێکارانی گەیاندووەتە قۆناغێکی ناجێگیر و هەستی نائەمنی ئابووری لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا چڕتر کردووەتەوە.

