هەشت هاووڵاتی کورد لە شاری شاباد، بە ناوەکانی: سەجاد کیانی، مەسعود سەهامی، میلاد فەرۆخی، نەوید میرزایی، جابر عەبدی، ئەمیرحسێن نادری، جەواد نیازی و فەرشید شێکەرسۆخەن، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و گیانیان بەختکرد. بە لێکدانەوەی ئەم بابەتانە، تا ئێستا ناسنامەی ١٤ هاووڵاتی کوردی گیانبەختکردوو لەم شارەدا پشتڕاست کراوەتەوە و بڵاو کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کولبەرنیوز، وردەکارییەکانی ئەم هەشت گیانبەختکردووە کە هەموویان لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ١٤٠٤ کوژراون بەم شێوەیەیە:
دکتۆر سەجاد کیانی، دکتۆری ددان و کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشەویست لە شاباد، لە کاتی ناڕەزاییەکاندا بە تەقەی هێزەکانی رژیم گیانی بەختکرد.
مەسعود سەهامی، هاووڵاتییەکی دیکەی شاباد، لە هەمان ڕۆژدا بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد. سەرچاوە ناوخۆییەکان دەڵێن پێشتر وەک شاگرد لە شوێنێکی گۆڕینی ڕۆن کاری کردووە.
میلاد فەرۆخی، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، لە جەریانیکاتی ناڕەزاییەکاندا بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی گیانی بەختکرد. تەرمی ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی گوندی ونایی ئەسپەردەکرا.
نەوید میرزایی، هاووڵاتییەکی دیکەی شاباد، لە کاتی ناڕەزاییەکاندا کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم. تەرمی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بەفرانباری١٤٠٤، لە گۆڕستانی ئیمامزادە حەسەن بەخاک سپێردرا.
جابر عەبدی، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەم شارە، لە هەمان ڕۆژ گیانی بەختکردوو و تەرمی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ بەخاکسپێردرا.
ئەمیرحسێن نادری، هاووڵاتی گوندی زەوارەکۆ، و جەواد نیازی، هاووڵاتی گوندی بانگنجاو، لە کاتی ناڕەزاییەکاندا بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان بەختکرد. تەرمی هەردووکیان ڕۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گوندی زادگاکانیان بەخاکسپێردران.
فەرشید شکەرسۆخەن، هاووڵاتییەکی دیکەی شاباد، لە کاتی ناڕەزاییەکاندا کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم و گیانی بەختکرد.
پێشتر ڕاپۆرت کرا بوو کە لە کاتی ناڕەزاییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاباد، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی توند لە نێوان هاووڵاتیانی ناڕازی و هێزەکانی سەرکوتگەری ڕژیم، ژمارەیەک هاووڵاتی کوژراون و برینداربوون.

