کرماشان؛ کوژرانیی هاوڵاتییەک لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی

«سیروس حەربگین»، هاوڵاتی پەیڕەوی ئایینی یارسان، خەڵکی قەسرشیرین و باوکی دوو منداڵ، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پارێزگای کرماشانە کە لە کاتی سەرکوتی سەرشەقامدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ بەفرانباری ١٤٠٤، سیروس حەربگین لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانیی ناوچەی ئێلاهیەی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و بە گوللەی جەنگی و پێکانی «سەر»ی، کوژرا. ئەم هاوڵاتییە گیانبەختکردووە خاوەنیی دووکانێکی گوڵفرۆشیی لە ناوچەی ئێلاهیە بوو.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، تەرمی سیروس حەربگین ڕۆژی شەممە ٢٠ بەفرانبار، لە جەوێکی ئەمنییدا، لە زێدی هاوسەرەکەی و لە ئیمامزادەی باقر بێستوون بەخاکسپێردرا. مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی ئەم هاوڵاتییە گیانبەختکردووە بە ڕێگریکردن و چاودێری هێزەکانی ڕژیم بەڕێوەچوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ کوژرانی ڕەزوان عەبدی، ژنێکی گەنجی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

ش ژانویه 31 , 2026
«ڕەزوان عەبدی»، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە تاران کە لە کاتی سەرکوتکردنی سەرشەقامدا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەزوان عەبدی لە کاتی نارەزایەتییە جەماورییەکانی شاری تاراندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار