پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی عیزەدین پەسوپێش و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

«عیزەدین پەسوپێش»، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی باوکی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیمی ئێران بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە پیرانشار و دەستبەسەریان کردووە. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم دەستبەسەرکردنە لەگەڵ دروستکردنی ترس و تۆقاندن لە شوێنەکەدا بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی عیزەدین پەسوپێش لەبەر دەستدا نییە و ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە لە مافی پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

یەکی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران و نوێکردنەوەی پەیمان بۆ نەبەردەکانی داهاتوو

س آوریل 28 , 2026
یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکار بەڕێوەیە. گرنگیی ڕاستەقینەی ئەم ڕۆژە بەر لە هەر شتێک لە جیهانیبوونی دایە. ئەم ڕۆژە، تەنیا هی کرێکارانی وڵاتێکی تایبەت، نەتەوەیەکی تایبەت یان ناوچەیەکی تایبەت نییە، بەڵکوو ڕۆژێکە کە کرێکارانی سەرانسەری جیهان، بە هەموو جیاوازییە زمانەوانی، کولتووری، نەتەوەیی و نیشتمانییەکانەوە، خۆیان وەک بەشێک لە چینێکی جیهانی […]

بابەتی پەیوەندیدار