دێلوران؛ بەردەوامیی بێ‌ئاگایی لە چارەنووسی عەباس مامووسی پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«عەباس مامووسی»، گەنجێکی کوردی خەڵکی شقری دێلوران لە پارێزگای ئیلام، لەم ڕۆژانەی دواییانەدا لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام گواستراوەتەوە. دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ، شوێنی مانەوەی و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە، و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٥، عەباس مامووسی، گەنجێکی کوردی خەڵکی دێلوران، بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام گواسترایەوە. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەهۆی «خۆشی دەربرین لە مەرگی خامەنەیی» ئەنجام دراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی دژی و بارودۆخی دۆسیەکەی ناوبراو رونکردنەوەیەکیان نەداوە.

هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە عەباس مامووسی لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستراگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیکردن بە بنەماڵە و دیدار بووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەراوڵە؛ بەردەوامیی بێ ئاگایی لە دۆخی ئارشیا قەیسەربەیگی لە گرتووخانەی ئەمنیدا / تۆمەتبارکردنی بە «مەحاربە و گەندەڵی لەسەر زەوی» لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ

ی مه 17 , 2026
«ئارشیا قەیسەربەیگی» گەنجێکی خەڵکی سەراوڵە لە پارێزگای ئیلام، لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە بێئاگاییەکی تەواو و لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکاندا ڕاگیراوە. ڕاپۆرتە گەیشتووەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنێکی توندوتیژانە و لەژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونیدا، لەگەڵ تۆمەتی قورسی «مەحاربە» و «گەندەڵی لەسەر زەوی» […]

بابەتی پەیوەندیدار