پیرانشار؛ بەردەوامی بێئاگایی لە چارەنووسی ئەیوب حەمزە دوای ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی

​دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەیوب حەمزە، هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار، بنەماڵەکەی هێشتا لە دۆخ، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی بێئاگان. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە مافی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

​بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە بیست و پێنجی گەلاوێژی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژێم بەهێرشکردنەسەر ماڵی ئەیوب حەمزە، بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن یان دۆخی ئەم هاوڵاتییە نەدراوە بە بنەماڵەکەی.

ئەیوب حەمزە خێزاندارە و باوکی منداڵێکی بچووکە.
​سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن یان تۆمەتەکانی دژی بڵاو نەکراوە و دەزگای ئەمنیی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نەداوە.

​بێبەشکردنی ئەیوب حەمزە لە پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی و پارێزەر، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی ئەو زیاتر کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پەرەسەندنی سەرکوت لە کوردستان و ئێران، وەڵامی دەسەڵات بۆ قەیرانی گشتگیری کۆمەڵایەتی

ش آگوست 22 , 2026
لە هەفتەکانی ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێ لە سەرکوتی ڕێکخراو لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران دەستی پێکردووە، شەپۆلێکی کە ڕەهەندەکانی نیشانی دەدەن کە کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات بە پەنابردن بۆ توندترین ئامرازە ئەمنییەکان، هەر چەشنە جموجۆڵێکی ناڕەزایەتی لە خامۆش بکات. دەستبەسەرکردنی بەربڵاو، دادگاییکردنی نمایشی، پەروەندەسازی لەژێر ئەشکەنجەدا، دەرکردنی سزای قورس و […]

بابەتی پەیوەندیدار