
مەولود ڕوستا، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ، بۆ جاری دووەم لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەركرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، مەولود ڕوستا، خەڵكی گوندی «حەسەن نووران»ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كراوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتریش لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۲ی خەرماناندا، دوای هێرشکردنە سەر ماڵی بنەماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە، بە کاتی ئازاد کرابوو.
سەرەڕای دەستبەسەرکردنەوەی مەولود ڕوستا، تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

