ئاودانان؛ ڕازییە هاشمی، پارێزەری دادگا، لە دەستبەسەری و بێئاگایدا بەسەردەبات

ڕازییە هاشمی، پارێزەری پلە یەکی دادگا و خەڵکی ئاودانان، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە؛ بەپێی لێکۆڵینەوەکان، بنەماڵەکەی دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ، هێشتا لە ڕەوش و شوێنی ڕاگرتنی بێئاگان.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ خەرمانانی ١٤٠٥، ڕازییە هاشمی کە بە ناوی «رۆیا» دەناسرێت، بەبێ بڕیاری دادگا یان هەر بەڵگەیەکی یاسایی، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم پارێزەرەی دادگا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی، هیچ ئەنجامێکی نەبووە و هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی نەدراوەتە بنەماڵەکەی.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی، دەزگای دەستگیرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ڕازییە هاشمی لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

داخستنی گەرووی هورمز، ئیدیعایەکی کە زیاتر لە هەمووان زیان بە خەڵکی ئێران دەگەیەنێت

ش آگوست 29 , 2026
لە کاتێکدا کە ڕاپۆرتەکان باس لە تێپەڕبوونی ڕۆژانەی نزیکەی ١٥ ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە گەرووی هورمز دەکەن، کۆماری ئیسلامی بەردەوام هەوڵ دەدات ئەم ڕاستییە بشارێتەوە کە سیاسەتی داخستن یان نائەمنکردنی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە، بەرلەوەی زیان بە ڕکابەرە دەرەکییەکان بگەیەنێت، ئابووریی ئێرانی کردووەتە ئامانج. ئەگەر گەرووی هورمز بەڕاستی […]

بابەتی پەیوەندیدار