
ئیبراهیم ڕەحمانپوور، چالاکی کرێکاریی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی سزای ۳۸ مانگ و نیو زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە دەرکردنی ئەم سزایە پەیوەندی بە چالاکییەکانی کرێکاری و سیاسیی ئیبراهیم ڕەحمانپوور و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی ڕێزلێنان لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار (یەکی ئایار) لە ساڵانی ڕابردوودا لە شاری نەغەدە هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم سزایە بەفەرمی بەم چالاکەی کرێکاریی ڕاگەیەندراوە و بە ۳۸ مانگ و نیو زیندانیی تەعزیری سزادراوە.
ئیبراهیم ڕەحمانپوور ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم سزایە دەربڕیوە و دۆسیەکە لە قۆناغی سکاڵا و لێکۆڵینی دادوەریدایە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی دەربارەی ئەنجامی کۆتایی ناڕەزایەتییەکە و پشتڕاستکردنەوە یاخوود هەڵوەشاندنەوەی سزاکە لەبەردەستدا نییە.

