نەغەدە؛ سزادانی ئیبراهیم ڕەحمانپوور، چالاکی کرێکاری، بە ۳۸ مانگ و نیو زیندانیکردن

ئیبراهیم ڕەحمانپوور، چالاکی کرێکاریی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی سزای ۳۸ مانگ و نیو زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە دەرکردنی ئەم سزایە پەیوەندی بە چالاکییەکانی کرێکاری و سیاسیی ئیبراهیم ڕەحمانپوور و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی ڕێزلێنان لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار (یەکی ئایار) لە ساڵانی ڕابردوودا لە شاری نەغەدە هەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم سزایە بەفەرمی بەم چالاکەی کرێکاریی ڕاگەیەندراوە و بە ۳۸ مانگ و نیو زیندانیی تەعزیری سزادراوە.

ئیبراهیم ڕەحمانپوور ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم سزایە دەربڕیوە و دۆسیەکە لە قۆناغی سکاڵا و لێکۆڵینی دادوەریدایە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی دەربارەی ئەنجامی کۆتایی ناڕەزایەتییەکە و پشتڕاستکردنەوە یاخوود هەڵوەشاندنەوەی سزاکە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قوروە؛ ۱۳ هاووڵاتی بە ٢٦ ساڵ زیندانیکردن و ١٩٦ قامچی سزادران

د آگوست 31 , 2026
۱۳ هاووڵاتیی خەڵکی قوروە کە پێشتر لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی بە ٢٦ ساڵ و ۳ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیی تەعزیری و ١٩٦ قامچی سزادران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە لقی ۱۰۲ی دادگای شاری قوروە، ئەم ۱۳ هاووڵاتییەی بە تۆمەتی وەک «تێکدانی […]

بابەتی پەیوەندیدار