شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی محەمەد ئیبراهیم کیا و بەردەوامی بێئاگایی لە دۆخی ناوبراو

محەمەد ئیبراهیم‌کیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە بە ناوی «موحسین گرگە» دەناسرێت، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یازدەی خەرمانانی ١٤٠٥، محەمەد ئیبراهیم‌کیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا وردەکاری لەسەر ناوەندی دەستبەسەرکەر، شێوازی دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بڵاو نەکراوە.

هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی محەمەد ئیبراهیم‌کیا نادیارن و هیچ زانیارییەک لەسەر مافی بینینی پارێزەر یان پەیوەندی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

چاوخشاندنێک بەسەر بزووتنەوە داواکاری تەوەرەکان لە هەفتەی یەکەمی خەرماناندا

پ سپتامبر 3 , 2026
لە بارودۆخێکدا کە پەرەسەندنی شەڕ، دابەزینی بەهای ڕیاڵ و بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیان گوشارێکی دوو هێندەی خستووەتە سەر بنەماڵەکان و یەکە بەرهەمهێنەرەکان، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا هەواڵی لانیکەم ۱۸ کۆبوونەوە، مانگرتن و دەست لەکارکێشانەوەی پیشەیی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە. کارمەندانی پیشەسازی نەوت، کادیرانی بەشی دەرمان، خانەنشینان، شۆفێران، پەیمانکارانی شار، […]

بابەتی پەیوەندیدار