مەریوان؛ ژینا ئەحمەدی، هونەرمەند و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیلەمۆ»، هێشتا لە زیندانی سنە چارەنووسی نادیارە

ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی مەریوان و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیلەمۆ»، سەرەڕای تێپەڕبوونی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە کەرەنتینەی بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە و لە مافی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥، ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی گوندی نگڵ و دانیشتووی مەریوان کە بە ناوی هونەریی «ژیلەمۆ» چالاکی دەکات، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم لە ماڵەکەی خۆیدا لە مەریوان دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هونەرمەندە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لە کەرەنتینەی بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە و تا ئێستا لە مافی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

ژینا ئەحمەدی دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیلەمۆ»یە لە مەریوان؛ ناوەندێک کە لە بواری فێرکردنی مۆسیقا، گۆرانیوتن، وێنەکێشان و سینەما بۆ منداڵان چالاکی دەکات.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ژینا ئەحمەدی و تۆمەتەکانی، بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی سەید ئەحمەد مستەفانژاد و چارەنووسی نادیارە

ج اکتبر 16 , 2026
سەید ئەحمەد مستەفانژاد، هاووڵاتییەکی ٤٠ ساڵەی خەڵکی پیرانشار، دوای سەردانکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و بە تێپەڕبوونی ماوەیەک لە دەستبەسەرکردنەکەی، هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ئەو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کولبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، سەید ئەحمەد مستەفانژاد، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی […]

بابەتی پەیوەندیدار