کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود برینداربوو.
چوارشەمە ٢٣ ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود دەستی بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەرەکە «شادمان شەکری» هاوڵاتی پاوەیە.
بەپێی ئاماری ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و هۆکاری دیکە کوژران و بریندارن. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ کۆڵبەر (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.