“مەتین مێهدی زادە”، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە سەربازییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، “مەتین مێهدی زادە”، کوڕی محەمەد ئەمین، خێزاندارە و دانیشتووی گوندی «زوممە»ی سەربە شاری شنۆیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە سەربازییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.