“هادی غونچەدۆست” هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی جەنگی گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “هادی غونچەدۆست” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “زەلێ”ی سەربە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی جەنگی گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی “سەڵاحەدینی ئەیوبی” لە شاری بانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.