“قاسم چوملانی”و “عەلی دانش” ٢ هاووڵاتی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عەلی دانش” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری مهاباد دەستبەسەرکراوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە لە دوانیوەڕۆی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “قاسم چوملانی” هاووڵاتی شاری مهاباد لەکاتی گەڕانەوەی لە شاری بۆکان لە “کلکی بەگزادان” لە نزیک شاری مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراوە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم ٢ هاووڵاتیەیان دەستبەسەرکردوە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژیان و شوێنی مانەوەی ئەم ٢ هاووڵاتیە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.
پێشتر کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا لە دەستبەسەرکرانی “محەمەد ڕەزا قەیتەرانی” هاووڵاتی ٢٢ ساڵەی خەڵکی مهاباد لە ئێوارەی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ ڕایگەیاندبوو.