مهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی فایەق قادرزادە

بە تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی فایەق قادرزادە لە شاری مهاباد هێشتا زانیارییەک لە شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم بەندکراوە سیاسییە، بەردەست نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فایەق قادرزادە، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی مهاباد لە ڕۆژی ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری مهاباد دەستبەسەر کرا و بە تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی تا ئێستا چارەنووس و شوێنی مانەوەی ئەم هاوڵاتییە بۆ بنەماڵەکەی ڕوون نییە.

هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی بە بێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کرد. تا ئەم ساتە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون، ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ چاندنی ٥٠٠ نەمامی دارەبەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی دروستکردنی کانەکان

ش ژانویه 4 , 2025
لە هەوڵێکی نەمام ناشتندا و بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، خەڵکی گوندی ماراو و چالاکانی ژینگەیی لەم گوندە زیاتر لە ٥٠٠ نەمامی دارەبەنیان چاند. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە هەوڵێکی نەمام ناشتندا و بە مەبەستی بەرگریکردن لە ژینگە و پاراستنی، خەڵکی گوندی ماراو و چالاکانی ژینگەیی […]

You May Like