ژیان میری، هاوڵاتیی دەستبەسەرکراوی دانیشتووی سنە بە بارمتەی کاتی لە گرتووخانەی سنە ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ ژیان میری ئازاد کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ئەم هاوڵاتییە بە بارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتووخانەی سنە ئەنجامدراوە. ژیان میری ناسراو بە مۆکرات، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە ڕوون نییە.