به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی “سانع شه‌هبازی” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، پاش بانگكردن بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به هۆكارێكی نادیار “سانع شه‌هبازی” بانگهێشتی ئه‌و ناونده ئه‌منیه‌تیه كردووه و پاش لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاری گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.