سەعدوون غەزالی، خالد بەکری و محەمەد بەکری، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەعدوون غەزالی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە ڕۆژی شەمە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، خالد بەکری و محەمەد بەکری، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم هێرش کرایە سەر ماڵەکەیان و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران.
خالد بەکری و محەمەد بەکری، پێشتر لە ساڵی ٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.