ھەشتی مارس، ڕۆژی جیھانی ژن، لە ساڵی ٢٠٢٦ لە بارودۆخێکدا دێتە پێشێ کە ئێران و بەشێکی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ناوین لە نێوان یەکێک لە قەیراناویترین سەردەمە سیاسی و سەربازییەکانی چەند دەیەی ڕابردووی خۆیدایە. شەڕ، سەرکوتی بەرین، قەیرانی ئابووری و وێرانکاریی سەرچاوەگرتوو لە تێکهەڵچوونە سەربازییەکان، ژیانی بە ملیۆن مرۆڤی خستۆتە ژێر کاریگەری […]

هاوکات لەگەڵ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، دامەزراوەیەک بە ناونیشانی «ئەنجومەنی هاوپشتی نێودەوڵەتی ژنان» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دامەزراندن و دەستپێکردنی چالاکییەکانی ڕاگەیاند. لە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنەدا، کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمە بەرانبەر لەگەڵ ٨ی مارسی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، جەختکراوەتەوە کە بارودۆخی ئێستای ئێران و جیهان، لەوانە پەرەسەندنی شەڕەکان، قەیرانە […]

«هەستی موحەممەدی»، کچێکی ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی «کەلاوە»ی سەر بە شاری روانسەر، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی یەک شەممە ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی شاری رەوانسەر لە پارێزگای کرماشان، «هەستی موحەممەدی» ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی کەلاوە گیانی […]

«ئەنیس گەریوانی»، هاووڵاتیی کوردی کورمانجی خەڵکی ئەسفەراین، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لەم شارەدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەنیس گەریوانی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئەسفەراین، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی دوو گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و لە ملیدا و گیانی لەدەست […]

بە تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی «ئایدا کوشکی»، هاوڵاتیی خەڵکی شاباد سەر  بە پارێزگای کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ئەم خوێندکار و مامۆستای زمانی ئینگلیسییە لە تاریکییەکی تەواودایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئایدا کوشکی لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن […]

سێ چالاکوانی مافی ژنان بە ناوەکانی “شەهرزاد ڕەزایی”، “عەتیە گوڵچینی” و “مەرزیە مورادوەیسی” بە زەمانەت بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی پرۆسەی دادگایی ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی رێبەندانی ١٤٠٤، شەهرزاد ڕەزایی، عەتیە گوڵچینی و مەرزیە مورادوەیسی، سێ چالاکوانی مافی ژنانی خەڵکی شاری سنە کە لە […]

«مەریەم باباخانی»، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری ئیسفەهان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، مەریەم باباخانی بێ بوونی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە، خێزانەکەی […]

«نازنین‌زەهرا ئێسمی‌خانی»، گەنجێکی کوردی ١٨ ساڵە و خەڵکی پارێزگای قەزوین، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیان‌بەختکردووانی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٩ی بەفرانبارە، کە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، نازەنین‌زەهرا ئێسمی‌خانی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری «موحەمەدیە»ی قەزوین، کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی […]

«ڕەزوان عەبدی»، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە تاران کە لە کاتی سەرکوتکردنی سەرشەقامدا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەزوان عەبدی لە کاتی نارەزایەتییە جەماورییەکانی شاری تاراندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی […]

«شیلان ساڵحی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە و خوێندکاری زانکۆی شەهید بەهەشتی تاران، یەکێکی تر لە گیانبەجتکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە کە لە کاتی سەرکوتی شەقامدا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری١٤٠٤، شیلان ساڵحی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاراندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. تەرمی […]