“فەرانەک ڕەفیعی”، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی لەسێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەرانەک ڕەفیعی، لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنە، لە پەیوەندی لەگەڵ […]

سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری دێولانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دێولانەوە دەستبەسەر کرا […]

ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی […]

گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد، هاوڵاتیی خەڵکی شاری مهاباد پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای مهاباد، دەستبەسەرکرا و بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی بۆ بەندی ژنانی گرتووخانەی ورمێ […]

مەهناز حسێن پەناهی، هاوڵاتی شاری سنە بۆ چەندەمین جار لە یەک مانگی ڕابردوودا بۆ دادگای شۆڕشی سنە بانگهێشتکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ مەهناز حسێن پەناهی، بۆ چەندەمین جار لە یەک مانگی ڕابردوودا بۆ دادگای شۆڕشی سنە لقی سێ بانگهێشت کراوە.ئەم هاوڵاتییە کە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانی […]

سێپیدە ڕەشنۆ، نووسەر، شاعیر و چالاکی مەدەنی بۆ زیندانی ئێڤین بانگهێشتکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە پێی بانگهێشتنامەیەک کە بۆ سێپیدە ڕەشنۆ نێردراوە، ئەم چالاکە دەبێت لە ماوەی پێنچ ڕۆژی داهاتوودا خۆی بە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی بەشی ٣٣ی تاران لە زیندانی […]

ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری دادگا ڕایگەیاند سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی بە ڕاگەیاندنی هەواڵی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە دیوانی باڵای وڵات، نووسیویەتی؛ پاش دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بۆ پەخشان عەزیزی، […]

ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسەدی، چالاکانی کرێکاری و ژینگەپارێزی شاری سنە، بانگهێشتی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای لێکۆڵینەوەی حەوت چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێز بەم زووانە لە دادگای گشتی و شۆڕشی […]

سووسەن ڕازانی، لە چالاکانی ناسراو و دێرینی بزووتنەوەی ژنانی شاری سنە و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، سووسەن ڕازانی، لە چالاکانی ناسراو و بەئەزموونی بزووتنەوەی ژنان و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمەی […]

نازەنین ئەلیاسی، هاوڵاتی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ژمارەی دەستگیرکراوانی مهاباد لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتە ١٤ هاوڵاتی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی شاری مهاباد لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەکی دیکەشیان دەستگیر کرد. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە […]