کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەرپۆلی زەهاب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە چەکی ژ٣ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە […]

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لانیکەم شەش کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا شەش کۆڵبەر بریندار بوون. کە سێ کەسیان بە ناوی “مۆعین شەریفی” خەڵکی شاری جوانڕۆ، “محەممەد” خەڵکی شاری […]

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی ڕاوەدوونانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە “قاچی” بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، دەستیان کردووە بە ڕاوەدوونانی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کە لە ئەنجامدا کۆلبەرێک بە ناسنامەی “محەمەد ڕەحیمی” بەهۆی کەوتنە سەر زەوی لە […]

“موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەبێ بوونی چارەنووسێکی دیار هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەبێ بوونی چارەنووسێکی دیار هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیە.کە لە […]

“حوسێن بورکە” لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندان و یەک ساڵ دوورخرانەوە بۆ ورمێ مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی ئەو حوکمەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە دەرچووە و لە زیندانی نەغەدە ڕادەستی “حوسێن بورکە” کراوە، ناوبراو بە گومانی «ئەندامبوون لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی […]

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی سەر بە شاری سەوڵاوایان دەستبەسەر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”، بە ناسنامەی “ئومێد شوهەداد”، “عومەر حوسێنی” و “عەلی حوسێنی” و بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا دەستبەسەریان کردن.تا ئێستا […]

٢ ڕۆژ لە دیارنەمانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ چوارشەمە ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر لە دیارنەمانی کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەقز لە هێڵی سنووری بانە تێدەپەڕێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس […]

“کەماڵ لوتفی”، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی شاری دێولان، بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کەماڵ لوتفی، باوکی دادخواز “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینا لە شاری دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە تۆمەتی “چالاکی دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی (درە پمان) لە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری تەتەی هەورامان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەمە ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزایی شاخی تەتەی هەورامان بە ئاڕاستەی بەشێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا.ناسنامەی ئەم […]

“ئەمجەد ساڵح زادە”، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بەپێدانی ١٦ ملیۆن تمەن سزای نەقدی جیا لە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ئەمجەد ساڵح زادە” بە پێدانی سزای نەقدی مەحکووم کرا.بەپێی حوکمێک لەم دواییانەدا لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی […]