بایكۆتی مه‌ڕاسمی ڕێپێوانی ده‌یه‌ی فه‌جر له‌ زانكۆی كوردستان

به‌پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان مه‌راسمی حكوومه‌تی ده‌یه‌ی فه‌جریان بایكۆت كرد و هیچ خوێندكارێك تێدا به‌شدار نه‌بوو.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، به‌رپرسانی زانكۆی كوردستان بڕیاریان دابوو كه‌ ڕێپێوانێك به‌ بۆنه‌ی ده‌یه‌ی فه‌جر له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ به‌شداری كارمه‌ندان و خوێندكاران به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، به‌ڵام خوێندكاران بایكۆتیان كرد و هیچ كه‌س تێدا به‌شداری نه‌كرد. ڕۆژی ڕابردووش له‌ ڕاپۆرتێكدا هه‌وڵی حه‌راسه‌ت و سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری خسووسی خوێندكاران له‌ به‌شی ڕاوێژكاری ئه‌و زانكۆیه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی بەستەڵەکەوە

چ فوریه 7 , 2024
فەرید ڕوبینا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی بەستەڵەکەوە لە سنوری ئەنجیرانی شاری مەریوان گیانی لەدەستدا بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی  چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە هۆی بەستەڵەک و گیرخواردن لە بەفر لە سنووری ئەنجیرانی شاری مەریوان گیانی لەدەستدا. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “فەرید ڕوبینا” خەڵکی گوندی “چالیسور” شاری مەریوانە. بە پێی ڕاپۆرتەکە، […]

You May Like