دیواندەرە؛ ئازادی ئومێد کەریمی بە دانانی بارمتە 

ئومێد کەریمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ئومێد کەریمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئومێد کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە بەهۆی هێرشی هێزەکانی لیباس شەخسییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە دەزگای دەستگیرکردن و هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە بۆ ئەم هاوڵاتییە گەڕێندراوەتەوە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پیرانشار؛ڕاگوێزرانی حوسەین بورکە و سۆران مەحموودی بۆ زیندانی نەغەدە

پ اکتبر 26 , 2023
حوسەین بورکە و سۆران مەحموودی دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لە گرتووخانەی ئەو شآرەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران. بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز حوسەین بورکە و سۆران مەحموودی دو هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی سۆغانلوو سەر بە پیرانشار،لە گرتووخانەی ئەو شآرەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران. بەپێێ ئەو ڕاپۆرتە ، مانگی خەرمانانی ١٤٠٢،حوسەین بورکە […]

You May Like