سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوەی دڵسۆز میری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

دلسۆز میری، خوێندکاری خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، دلسۆز میری، خوێندکاری خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، دۆڵسۆز میری لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.
دلسوز میری پێشتر لە ساڵی ١٤٠٠ لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری بانگهێشتکردنەکە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی ئیسماعیل بەرخورداری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ سپتامبر 13 , 2023
ئیسماعیل بەرخورداری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئیسماعیل بەرخورداری تەمەن ٣٢ ساڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو کە تاکسییەکی […]

You May Like