بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی، تا ئێستا دەستبەسەر و نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە.
نیوەشەوی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیریان کردووە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.