هیوا شەباهەنگ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هیوا شەباهەنگ، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.