نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە

ڕۆژی هەینی، ڕێبەندانی ١٤٠٢، “بیلال شاهرۆخ” لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لە هێڵی سنووری نەوسوود لە کاتی کۆڵبەریدا، لاقی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بیلال شاهرۆخ کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “بانەوڕێ”ی سەربە شاری پاوە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە و لاقی بریندار بوو.
هاوکات لە هەمان ڕۆژدا “ڕەشاد بابایی” کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری سنە لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخەوە بە سەختی بریندار ببوو.
پێشتر کۆلبەرنیوز هەواڵی لەم بارەیەوە بڵاوکردبووەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س فوریه 13 , 2024
کاوە چوپانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، کاوە چوپانی تەمەن ٣٨ ساڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان […]

You May Like