هەورامان؛ دانانی بۆسە و لێدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

هێزە سەربازییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی “ژاڵانە”ی هەورامان، دوای دانانی بۆسە کۆڵبەرێکیان لێدان و ئازار و ئەشکەنجە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆلبەرێک کە بەهۆی بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “تەتە”ی هەورامان بریندارکرا و قاچی لە جێ چووبوو، لە کاتی گەڕانەوەدا، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی بازگەی “ژاڵانە” ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەرداگیراو و ئەوکۆڵبەرە لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە توندی لێدان و ئازاردراون.
دەوترێت کە هێزە سەربازییەکان بە بەکارهێنانی شۆکی کارەبایی هێرشیان کردووەتە سەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و چەندین جار لە قاچی کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکەشیان داوە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “ناسح”، تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی گوندی قەڵا شێخان، سەر بە کەڵاتەرزان، ی شاری سنە ڕاگەیاندراوە. تا ئێستا لە ناسنامەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە دەوترێت تەمەنی نزیکەی ٥٠ ساڵە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئازادی سووسەن حەسەن زادە بە دانانی بارمتە

پ ژوئن 13 , 2024
سووسەن حەسەن زادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سووسەن حەسەن زادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن و بەشێوەی […]

You May Like