قوربانیانی کۆڵبەری لە ساڵی ٢٠٢٥دا: ٧٠ کۆڵبەری کوژراو و بریندار، ٧٦٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان- ڕاپۆرتی تایبەتی کۆڵبەرنیوز

ئاماری کۆکراوە لەلایەن کۆڵبەرنیوزەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ٢٠٢٥ی زایینیدا، بە کۆی گشتی ٧٠  کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و دەرەوەی ئەم سنوورانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون.

🔸لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر واتە (٤٦٪) کوژران و  ٣٨ کۆڵبەر واتە (٥٤٪) برینداربوون.

🔸لە کۆی گشتی ٧٠ کۆڵبەر کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا کوژراو و بریندار بوون، ٥٣ حاڵەتیان واتە (٧٦٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە.

🔸لە کۆی گشتی ٧٠ کۆڵبەر کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا کوژراو و بریندار بوون، ٣ کەسیان واتە (٤٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی عێراق (حەرەس حدوود) گیانی لەدەستداوە.

🔸هەروەها لەم ڕێژەیەدا، یەک کۆڵبەری بەلووچیش بوونی هەیە کە بە هۆی ئاگرتێبەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە قورسی بریندار بووە.

🔸وێڕای کەمبوونەوەی ٨٠ لەسەدی کۆی گشتی کوژراو و بریندارانی کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، ڕێژەی کوژراوان بەراورد بە سەرجەمی قوربانیان لە ١٧٪ بۆ ۴۶٪ بەرز بووەتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی جێی سەرنجی ڕێژەی کوژراوان لە کۆی گشتی قوربانیان و ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە هێرشەکان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ سەر کۆڵبەران بە ئاستێکی بەرچاو توندوتیژانەتر بوون.

🔸بە هەژمارکردنی ڕێژەی ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی، لە حەوت ساڵی ڕابردوودا (٢٠١٩-٢٠٢٥) بە گشتی ١٦٨٦ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون؛ لەم ڕێژەیە ١٣١٩ کۆڵبەر واتە (٧٨٪) بریندار و ٣٦٧ کۆڵبەر واتە (٢٢٪) گیانیان لە دەست داوە. هەروەها لەم هەژمارە، ١٢٨٠ حاڵەتیان واتە (٧٦٪) لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان ڕووی داوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەرەو مانگرتنی گشتی لە کوردستان و هاوپشتی و هاوخەباتی لەگەڵ بزووتنەوەی سەرتاسەری خەڵکی ئێران

ج ژانویه 2 , 2026
ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بەرانبەر بەو هەلومەرجە تاقەت پروکێنەی بژێوی ژیان کە کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵکی ئێرانیدا سەپاندووە، پێی ناوەتە شەشەمین ڕۆژی خۆیەوە و بۆتە بزووتنەوەیەکی بەربڵاو و مافخوازانە. ئەوەی کە لە بازاڕەکانی تارانەوە دەستی پێکرد، بەخێرایی زیاتر لە پانزە شاری ئێرانی گرتەوە و چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک و لەوانە خوێندکاران […]

بابەتی پەیوەندیدار