کامێران؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی نوشین ڕەزایی

سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی نوشین ڕەزایی، هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەممە پێنجی خەزەڵوەری ١٤٠٤، نوشین ڕەزایی، هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

ش نوامبر 1 , 2025
بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێن و دۆخی ناجێگیری کار، دوو کرێکار لە شاری بۆکان و سەردەشت گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە دەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، وەستاکارێک بە ناسنامەی «موحسین کاکەڕەشی» خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە کرێن لە کارگەیەکی شاری پیشەسازی بۆکان گیانی لەدەستدا. موحسین کاکەڕەشی تەمەن ٤٤ ساڵ، خێزاندارە […]

بابەتی پەیوەندیدار