یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارەدا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ خەزەڵوەری ١٤٠٤، یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سلین» لە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزەکانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە سەوڵاوا دەستبەسەرکران.
بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی دۆخیان بێ ئەنجامە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە شوێنی زیندان، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتیە نادیارە.
سەلمان ئەدوایی و یاسر ئەدوایی، خەڵکی گوندی سلین لە شاری سەوڵاوا پێشتر دەستبەسەرکراون و سزادراون.

