بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

دوو برا بە ناوەکانی عەزیز و ئومید عەبدوڵڵازادە، خەڵکی گوندی حسێن ئاوا لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی «عەزیز عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٣٣ ساڵ و «ئومید عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی «حسێن ئاوا» لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەزیز عەبدوڵڵازادە، بەبێ بڕیاری دادوەر لە شوێنی کارەکەی لە ناوچەی «میراوا» لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکراوە. هەروەها براکەی، ئومید عەبدوڵڵازادە، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، دەستبەسەرکرا و لەو کاتەوە تا ئێستا لە زیندان بەسەر دەبات.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ بانگهێشتی سوهەیلا موتاعی، چالاکیی مەدەنی بۆ دادگا

ج مه 16 , 2025
سوهەیلا موتاعی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان، بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» بۆ لقی ١٠٢ی دادگای دووی ئەم شارە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سوهەیلا موتاعی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بۆ لقی ١٠٢ی دادگای دووی شاری دێولان بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ناوبراو دەبێت لە سێی جۆزەردان […]

You May Like