پیرانشار؛ بە دەستبەسەرکرانی سۆران دورجدور، ژمارەی دەستبەسەرکراوان بووە پێنج هاوڵاتی

بە دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار بە ناوی سۆران دورجدور، ژمارەی هاوڵاتییانی دەستبەسەرکراوی ئەم شارە بووە پێنج هاوڵاتی.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی دووشەممە ٢٤ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵی سۆران بورجدور، کوڕی مەسعود، بەبێ بڕیاری دادوەر ناوبراو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێشتر چوار هاوڵاتی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوانی هەژار تورجی، ڕزگار خوانپایە، تاهیر باپیران (بارام) و سیامەند ئیسماعیلی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرابوون. لەمبارەیەوە، سەرلەبەیانی دووشەممە ٢٤ سەرماوەزی ١٤٠٤، تاهیر باپیران و سیامەند ئیسماعیلی، هاوڵاتییانی خەڵکی گوندی «شین ئاوا» لە پیرانشار، بە توندوتیژی و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە و بە تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانیان، هۆکارەکانی دەستبەسەریی، تۆمەتەکانی دژیان، شوێنی زیندانیی و دۆخی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج دسامبر 19 , 2025
محەممەد عەباسی و عوبێد سوری، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لەم شارەدا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، محەممەد عەباسی کوڕی سوڵتان، خەڵکی گوندی «گوگجلی» و عوبێد سوری، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی «شین ئاوا» لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم […]

بابەتی پەیوەندیدار