بۆکان؛ هێمن مەنیجە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

«هێمن مەنیجە»، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بەبێ بوونی بڕیاری دادگا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تاکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی مانەوە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە ئەگەرییەکان دژی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی دووشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەتییەکان هێمن مەنیجە، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی بۆکان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. دوای گواستنەوەی، بنەماڵەی هێمن مەنیجە تاکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو بەدەست نەهێناوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە ئەگەرییەکان دژی هێمن مەنیجە نادیارە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراو ڕانەگەیاندووە.

هەروەها، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تاکو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، بینینی خێزان و پەیوەندیکردن بە بنەماڵەییەوە بێبەش کراوە. بەردەوامبوونی بێئاگایی لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە، بووەتە هۆی نیگەرانی خێزان و نزیکەکانی.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بوئین زەهرا؛ تۆمارکردنی دۆسیەیەکی نوێی دادوەری دژی شیوا زارعی بەهۆی دژایەتیکردنی لەسێدارەدان

س آگوست 18 , 2026
شیوا زارعی، چالاکوانی بواری ژنان و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی قەسری شیرین و دانیشتووی بوئین‌زەهرا، بەهۆی چالاکییەکانی لە دژی سزای لەسێدارەدان، دیسان ڕووبەڕووی دۆسیەیەکی نوێی دادوەری بووەتەوە. ناوبراو بە تۆمەتەکانی وەک «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» و «سووکایەتیکردن بە ڕێبەر» تۆمەتبار کراوە و دوای دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی، بە کاتی ئازاد کراوە. […]

بابەتی پەیوەندیدار